Document Type : Research Paper
Abstract
پوختە: چیرۆک یەکێکە لە پایە و ژانرە بنەڕەتییەکانی ئەدەب کە تائێستا لە جیهاندا بایەخ و گرنگی خۆی هەیە و بەردەوام لە نوێبوونەوە وح بەرەوپێشچووندایە، چیرۆکنووسانیش هەمیشە لە نووسینی چیرۆکەکانیاندا پەنایان بردووەتە بەرتەکنیک و ڕەگەزی ئەوتۆ کە جێگای سەرنجی خوێنەران و ڕەخنەگرانی بوارەکە بێت، یەکێک لەوانە بریتییە لە فانتازیا کە یەکێکە لەو ڕەگەزە دێرینانەی کە هەر لەکۆنەوە تێکەڵی ژیانی کۆمەڵایەتی و بواری گێڕانەوەیی زارەکی خەڵک بووە، پاشان وەک تەکنیكێک بەشێوەی هونەری تێکەڵ بە کایەی ئەدەب و ژانرەئەدەبییەکان کراوە، ئەم لێکۆڵینەوەیە بەناوی (بنەما فانتازییەکان لای ئەحمەدمحەمەدئیسماعیل) هەوڵێکە بۆ ناساندنی چەمکی فانتازیا و پاشان ڕوونکردەوەی لەکایەی ئەدەبدا، بۆ ئەومەبەستەش هەردووچیرۆکی (فڕینەکان ، خەونە بێسەروبەرەکان)ی چیرۆکنووس (ئەحمەدمحەمەدئیسماعیل) مان وەک نموونە وەرگرتووە، لێکۆڵینەوەکەش لە دووبەش پێکهاتووە، بەشی یەکەممان بۆ لایەنی تیۆری تەرخان کردووە، کە تیایدا چەمک و زاراوەی فانتازیامان لە چەندلایەنێکی جۆراوجۆرەوە ڕوون کردووەتەوە، هەروەها بەپێی پێویست و سنووری لێکۆڵینەوەکە لە ڕەهەندە پەیوەندیدارەکانی وەک لایەنی مێژوویی، فەلسەفی، ئەدەبی ، ئیستاتیکی بەکورتی تیشکمان خستووەتەسەری، لەبەشی دووەمیشدا پراکتیکی کۆی دید و سەرنجە زانستییەکانمان لەسەر هەردووچیرۆکی ئاماژە پێدراو کردووە، هەروەها ئەو هۆکارە زانستیانەمان دەستنیشان کردووە کە ئەم دەقانەیان کردووە بە دەقێکی فانتازی.
Keywords
Main Subjects