Document Type : Research Paper
Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی (گرفتەکانی ژن له ڕۆمانی (نەفرەتی نەوبەهاران) ی بەختیارعەلیدا)یە، هە و‌ڵێكه بۆ خسته‌ڕووی گرفتەکانی ژن و هه‌وڵدان بۆ ده‌رخستنی ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی كه سەرچاوەی گرفتەکانی ژنە لە نێو کۆمەڵگەدا، وێنه و ئازادی ژن له‌م ڕۆمانه‌دا، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گرفتەکانی ژنه له نێو كلتوری کوردی كاری له‌سه‌ركراوه، لەم ڕوانگەیەوە توێژینەوەکە هەوڵدەدات لە بارەی گرفتەکانی ژن لەنێو ڕۆمانەکە بدوێت، چونکە ڕۆماننووس لە ڕوانگەی کارەکتەرەکانی نێو ڕۆمانەکەوە ئاوڕی لە گرفتی ژن داوەتەوە لە کلتوری کوردی‌دا، کە کۆمەڵێک داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ڕێسای ئاینی بوونە سەرچاوەی گرفتەکانی ژن لەنێوکۆمەڵگەی کوردی دا. توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی میتۆدی(پەسنی شیکاری) ئەنجامدراوە.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له دووبه‌ش پێكهاتووه، له به‌شی یه‌كه‌م (گرفتەکانی ژن له کلتوری کوردی‌دا)، له دوو ته‌وه‌ر پێكدێت، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باس له (چه‌مكی كلتور) كراوه و له ته‌وه‌ری دووه‌مدا(گرفتەکانی ژن له كلتوری كوردی)دا خراوه‌ته‌ڕوو، له‌به‌شی دووه‌م(گرفتەکانی ژن له ڕۆمانی (نەفرەتی نەوبەهاران) ی بەختیارعەلی)دا، له دوو ته‌وه‌ر پێكدێت له ته‌وه‌ری یه‌كه‌م (ناساندنی ڕۆمانه‌كه به كورتی) خراوه‌ته ڕوو، له ته‌وه‌ری دووه‌مدا باس له (گرفتەکانی ژن له ڕۆمانی (نەفرەتی نەوبەهاران)ی بەختیارعەلیدا)كراوه ، له كۆتایش دا ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه خراوه‌ته ڕوو.
Keywords
Main Subjects