Document Type : Research Paper
Abstract
بێگومان لێكۆڵینه‌وه له دیارده‌ی فێركردنی (ئه‌لف و بێ)ی كوردی، ئه‌رك و كرده‌یه‌كی یه‌كجار پێویسته، چونكه فێربوون و فێركردن، یه‌كه‌مین خاڵی ده‌ستپێكی خوێندنی هه‌موو نه‌ته‌وه و زمانێكه.
فێركردنی ئه‌لف و بێی كوردی مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نییه، هه‌ر ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ش بوو، كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پاند، كه ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌كه: (سه‌رهه‌ڵدانی فێركردنی ئه‌لف و بێ ی كوردی و ڕۆڵی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له ئه‌و بواره‌دا) بێت.
ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كه دیسانه‌وه ئه‌وه‌شی به‌سه‌رماندا سه‌پاند، كه باسی كورته مێژوویه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی (ئه‌لف و بێ)ی كوردی بكه‌ین و ڕوونكردنه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی زاراوه‌ی (ئه‌لف و بێ)ش، به گشتی كرده‌یه‌كی خۆسه‌پێن بوو.
له ڕاستیدا پاش له‌چاپدانی په‌رتووكه‌كانی مامۆستا باڵدار و له مێژووی سه‌ره‌تای په‌نجاكانی ڕابردووه‌وه، به ته‌واوی و زانستیانه زه‌نگی به‌كارهێنانی (ئه‌لف و بێ)ی كوردی لێدرا و به‌كارهات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، مامۆستا باڵداری نووسه‌ری په‌رتووكه‌كان خودی خۆشی ماندوونه‌ناسانه له زۆر شوێنی كوردستاندا وانه‌كانی (ئه‌لف و بێ)ی به ده‌رس ده‌وته‌وه و به‌هره و زانست و پسپۆڕی و خولیای تایبه‌تی خۆشی ئاوێته ده‌كرد؛ هه‌ربۆیه به‌شی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له‌ژێر تیشكی ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌دا ته‌رخان و تۆماركرد:
(ڕۆڵی مامۆستا باڵدار، له فێركردنی ئه‌لف و بێی كوردیدا) له‌م به‌شی دووه‌مه‌دا، باسی زۆربه‌ی زۆری ڕێگاكانی فێركردن و وانه‌وتنه‌وه‌مان به ناساندنه‌وه كردووه. ئه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه، مامۆستا باڵدار وه‌ك زانایه‌كی ئه‌كادیمی و پسپۆر سوودی له سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگا و ڕێبازی فێربوونانه بینوه...
جا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه به‌ڵگه نه‌ویستانه له‌ژێر شادێڕی (ده‌رخسته و خستنه‌ڕوویه‌كی په‌رتووكی (ئه‌لف و بێی نوێ)ی مامۆستا باڵدار)دا هه‌ر په‌نجاوهه‌شت (58) وانه‌كه‌ی په‌رتووكه‌كه‌مان به ناساندنه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا به شێوه‌یه‌كی سنووردار ڕۆڵی مامۆستا باڵدار و په‌رتووكه‌كه‌یمان به لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی كرده‌ییه‌وه نیشانداوه.
Keywords
Main Subjects