Document Type : Research Paper
Abstract
ئەم توێژینەوە تایبەتە بە(ڕووداوەکانى شارى کەرکووک رۆژنامەگەریی کوردیدا ١٩٨٤-١٩٨٨). لەم سونگەوە جەخت لەسەر هەڵوێست و بایەخدانى ڕۆژنامەوانى کوردى لەسەر ڕووداوەکانى کەرکووک و سیاسەتى حکومەتى عێراق و دەرئەنجامەکانى کراوە، بێگومان ئەمەش بە تیشک خستنە سەر دیوى ناوەوەى ڕووداوەکان لە چوارچێوەى هەواڵ و داتا تایبەتیەکانى رۆژنامەگەریی نهێنى کوردیدا ، بەهۆى نزیکى بڵاوکراوە ناوەخۆییەکان لە ڕووداوەکان سەنگ و پێگەیەکى دیارى لە نێو بوارى ڕاگەیاندا هەبووە، بەگشتى توێژینەوەکە لە پێشەکیەک و سێ تەوەر پێکهاتووە، لە تەوەرى یەکەمدا: سیاسەتى حکومەت لە کەرکووک نیشاندراوە ، لەسەرەتا لە بارەى ڕەنگدانەوەى ئەو سیاسەتە گۆرانکاریی یەکەى کارکێرى و ئیدارى و سنورى پارێزگاکە و سیاسەتى حکومەت لە تەعریب و راگواستن کراوە، لەمەدا پشت بەداتاکانى بڵاوکراوەکانى ئەم ماوەیە بەستراوە، لە قۆناغى دواتر تیشکخراوەتە سەر کاریگەریی شەرى قادیسە لەسەر سیاسەت حکومەت و کاردانەوەکانى لەسەر دانیشتووانى کەرکووک و دەرووبەرى. لە تەوەرى سێیەمدا: تیشخراوەتە سەر ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان حکومەت و هێزە کوردییەکان لە گۆشەنیگاى رۆژنامەگەریی کوردیەوە و لە هەردوو بوارى چالاکى چەکدارى و چالاکی رێکخستنەکانەوە
Main Subjects